زانین کۆمه‌ڵه‌یێکی دڵخوازانه و گرێ‌نه‌دراوه به ئایین و ڕامیاری که تێ‌ده‌کۆشێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژماری گه‌نجان و لاوان له ناو زانکۆکان و خوێندنی باڵا زیاتر بکات.
یه‌کێک له مه‌به‌سته سه‌ره‌کیه‌کانی ئێمه کۆ کردنه‌وه‌ی خوێندکاران و ئاکادمیکاران بۆ چالاکییه‌کانی که‌لتوری و گرێ‌دراو به خوێندنی هاوبه‌شه‌وه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ست بوون به که‌لتوره‌وه گرنگ و به بایه‌خه، زانین به پله‌ی یێک رووده‌کاته خوێندکاران و ئاکادامیانی کورد له سوید، به‌ڵام بێگومان ده‌رگا واڵایه بۆ هه‌موو که‌سانی‌تریش که ئاره‌زوویان لێی هه‌یه.
ئامانجه‌کانی زانین:
- تێکۆشان بۆ ساز کردنی تۆڕێکی په‌یوه‌ندی بۆ ئه‌و خوێندکاران و ئاکادامیانهی که پێشینه‌ی زانستهسرووشتییهکانیان هه‌یه.
- هه‌وڵ دان بۆ دۆزینه‌وه و په‌ره پێدانی په‌یوه‌ندی له نێوان بازاری کار و پسپۆڕه ته‌کنیکی و زانستناسهکانی تر.
- ساز کردنی تۆڕێکی به کار له نێوان خوێندکاره ته‌واو بووه‌کان.
- هان دان و یارمه‌تی دانی گه‌نجانی کورد بۆ وه‌رگیران و به‌رده‌وام بوون له خوێندنی باڵا له بواری زانستهسرووشتییهکان و ته‌کنیک و بیرکاری.
- به رێوه بردنی کاروباری یارمه‌تیدان و رێنمایی له زانکۆکان و خوێندگاکانی باڵا بۆ ئه‌و خوێندکاری کوردی تازه وه‌رگیراو.
- هان دان و رێنمایی کردنی لێکۆڵینه‌وه له بواری زانستهسرووشتییهکان، ته‌کنیک و بیرکاری.
- هان دان بۆ دروست بوونی شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی به‌ڵێنده‌رانه له نێوان خوێندکاران و ئاکادامیکاراندا.
- هه‌وڵ دان بۆ ده‌ستپێ کردنی هاوکاری له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه و ناوه‌نده‌کانی تری بواری زانستهسرووشتییهکان، ته‌کنیک و بیرکاری.
- ده‌ست پێکردنی هاوکاری له گه‌ڵ ڕێکخراوی تری خوێندکاران و ئاکادامیکاران.
Tillbaka